بەهۆی ڕووداوێکی سەیرەوە یارییەکی تۆپی پێ دوا دەخرێت

Screen Shot 2017-07-01 at 1.56.07 PM
یاریگا
لە ڕووداوێکی سەیر و سەمەرەی یاریگاکانی کیشوەری ئەفریقیا و لە خولی ناوخۆیی ولاتی (جەبەل ئەخزەر) یارییەکی گرنگی خولەکە بە هۆی ونبوونی کلیلەکانی دەرگای سەرەکی یاریگا و دەرگاکانی دیکەی یاریگاکە دوا خرا.

لەم بارەیەوە ئالتەر مارینا سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی جەبەل ئەخزەر گوتی دەبوایە ئەو یارییە لە شاری (تاراڤال) ئەنجام بدرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ کەسێک نەیتوانی بەهۆی نەهاتنی کارمەندی تایبەت بە کردنەوەی دەرگاکان بچێتە ژوورەوە یارییەکە ئەنجام نەدرا، بە گوێرەی هەواڵەکان ناوبژیوانانی یارییەکە زیاتر لە 2 سەعات لە پشت دەرگای یاریگاکە چاوەڕێیان کرد، بەڵام کارمەندی تایبەت بە دەرگاکان کە هەموو کلیلەکانی یاریگاکەی لایە دەرنەکەوت و  هیچ هەوالێکی نەبوو بۆیە لە ئەنجامدا یارییەکە دوا خرا و بریارە کاتێکی دیکە ئەنجام بدرێت.

2016-636125084054841228-484

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply