هۆڵک له‌سه‌ر به‌رگریکردن له‌ ئۆسکار سزادرا

nintchdbpict000305401832

یاریگا-ڤیێرا هۆڵک  له‌سه‌ر ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی سڕکردنی ئۆسکاری هاونیشتیمانی و هاتیمی  دوو یاری سڕ ده‌کرێت.

ئۆسکاری ئه‌ستێره‌ی پێشوو له‌سه‌ر رووداوێکی توندوتیژی نێو یاریگا له‌ خولی چینی دا ، بڕیاری هه‌شت یاری سڕکردنی بۆ ده‌رچوو.  دواتر له‌ یاری  نێوان شانگهای و هینان جیانی درێسێکی پۆشیبوو که‌ له‌سه‌ری نوسرابوو “هیچ ناڵێین و هیچ ناکه‌ین” وه‌کو ناڕه‌زایی دژی سڕکردنه‌ی ئۆسکار.

ئه‌مڕۆش بڕیاردرا  هاڵک به‌ ٧ هه‌زار  دۆلار و دوو یاری سڕکردن سزابدرێت ، هه‌روه‌ها ڤیلاس بواسی راهێنه‌ریش به‌هه‌مان شێوه‌ دوو یاری راگیرا به‌ بێ ئه‌وه‌ی هۆکاری سزادانی راهێنه‌ره‌ پۆرتوگالییه‌که‌ باس بکرێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply