چۆن دەبیت بە یاریزانێکی پیشه‌گه‌ر؟ به‌شی دووه‌م (كۆتایی)

92

نوسین و ئامادەکردنی: بینەر کوردی

ئەم بابەتە تایبەتە بەو کەسانەی تەمەنیان خوار ٢١ ساڵە، سەرو ٢١ ساڵەکان زەحمەتە بیانەوێت بەم شێوازەی من باسی دەکەم ببنه‌ یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر، بەڵام یارمەتی دەر دەبێت بۆیان له‌ كاروانی وه‌رزشیاندا.

٦. یەکەمی تیپەکەی خۆت: پێویستە نان و ئاوت تۆپی پێ بێت شێوازی خواردن و خەوتنت تەندروست بکەیت، رۆژانە راهێنان بکە زیاد لە یاریزانانی تیپەکەت، دەبێت سەرەتا لەو تیپە میللیەی یاری دەکەی ببیتە باشترین یاریزانی ئەو تیپە.

٧- باشترینی خولی تیپە ملیەکان دواتر بۆیانە: پێویستە لەو خولە مللیەی یاری دەکەیت ببیتە باشترین یاریزانی خولەکە، بەهۆی توانای جه‌سته‌یی یان تۆپ تەسکین کردنی ناوازەو پاسی جوان و هەلسوکەوتی ژیرانەوە دەتوانیت ببیتە یەکێک لەباشترین یاریزانەکانی ئەو خولە مللیە، دواتر بەشێوەیەکی ئاسان لەیانەیەکی لاوانی کوردستان وەردەگرترێیت.

٨- باشترینی یانەکەت: بەهەمان شێوە دەبێت لە ماوەی ئەو ساڵەی یاری دەکەی راهێنانەکانت زیاتر بکەیت و ببیتە باشترین یاریزانی یانەکەت، دواتر بەهۆی ئەو باوەڕبەخۆبونە ئاستت باشتر بکەیت تا دەبیتە باشترین یاریزانی خولی لاوانی کوردستان یان یەکێک لەباشترینەکانی خولەکە.

٩- بانگێشت کردن بۆ تیپی یه‌كه‌م: گومان لەوە نیە ئەگەر تۆ ئەو خالانەی سەرەوە بکەیت بۆ تیپی یه‌كه‌م بانگهێشت دەکرێیت. هەروەک پێشو ترباسم کرد پیویستە هەوڵبدەی زیاتر ڕاهێنان بکەیت، ئەگەر پێشتر ٤ كاتژمێر راهێنانت دەکرد، دەبێت بیکەیت بە 6 كاتژمێر، هەروەها فێری جوڵه‌ و شێوازی تۆپ تەسکین کردن و فیربونی تەرکیزی زیاد لەپێویست ببیت، ئەمەجگە لەوەی لەگەل یانەکەشت راهێنان دەکەی، بەو شێوەیە بەرەو پێش دەچیت و دەبیتە باشترین یاریزانی یانەکەت و یەکێک لەباشترین یاریزانەکانی کوردستان، دواتر لەتەمەنی ٢٤ بۆ ٢٦ ساڵی بگەیتە ئەم ئاستە لەلایان یانەیەکی خولی عێراقی بانگێشت دەکرێیت.

10- پێویستت بە دڵ ڕەقی و ئارامیە بەرامبەر هەستەکانت: کاتێک لەیانەیەکی خولی عێراقی یاری دەکەیت پێوستە واز لە هەست و سۆزت بێنیت بەرامبەر هاوڕێ یان دۆست و خزمەکانت، چونکە ئامانجی تۆ شتێکە زەحمەتە بەڵام پیویستە بزانیت مەحاڵ نیە! ئەگەر گوێ بەهەستەکانت نەدەیت و راهێنان زیاتر بکەیت دەتوانیت خۆت بەرەو پێشتر ببەیت، پێویستەکات لەسەرت ببیتە یەکێک لەباشترینەکانی خولی عێراقی و بانگێشتی هەڵبژاردە بکرێیت تەمەنی ٢٨ ساڵی شتێکی باشە لەهەڵبژاردە بیت.

11- بەرەو یانەیەکی ئەوروپی : ئەگەر لە ٢٨ ساڵی یاریت بۆ هەڵبژاردە کرد و ئاستت جێگیر بوو، گومان نیە یانەیەکی باشی ئەوروپا بۆندت لەگەڵ دەبەستێ لە ٢٩ ساڵی، ئەوکات تۆ دەبیتە یاریزانی پیشەگه‌ر، بەشێک لەئامانجە گەورەکەت بەدی دەهێنیت، بێگومان ئەگەر پێش ٢٩ ساڵی بگەیت بەو ئاستە و بچیتە هەلبژاردەوە، ئەوە دەتوانیت لەیانە هەرە باشەکانی ئەوروپا یاری بکەیت.

12- شانس!: شانس دەورێکی باشی دەبێت لەو شتەی هەولی بۆ دەدەیت، لەوانەیە تۆ لەیاریەکی خولی کوردستانی یان عێراقیدا، کەسێکی نوێنەر یان بەناوبانگی لێ بێت و بەهۆی ئەو ئاستەتەوە بتنێرنە ئەوروپا بۆ تاقی كردنه‌وه‌ت، بۆیە دەبێت هەموو یاریەک وەک یاری کۆتایی مۆندیال ببینیت و تواناکانت بەکار بهێنیت.

کۆتایی : پیویستە سەبر بکەیت و بەرگەی هەموو شتێک بگریت لەبەرامبەر ڕوودانی هەرشتێکی نەخوازراودا.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply