چۆن دەبیت بە یاریزانێکی پیشه‌گه‌ر؟ به‌شی یه‌كه‌م

92

نوسین و ئامدەکردنی: بینەر کوردی

ئەم بابەتە تایبەتە بەو کەسانەی تەمەنیان خوار ٢١ ساڵە، سەرو ٢١ ساڵەکان زەحمەتە بیانەوێت بەم شێوازەی من باسی دەکەم ببنه‌ یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر، بەڵام یارمەتی دەر دەبێت بۆیان له‌ كاروانی وه‌رزشیاندا.

١- باوەڕ بەخۆبون بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکەت: پێویستە هەر لە سەرەتاوە تۆ باوەڕت بەخۆت هەبێت کە دەبیت به‌ یەکێك لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، ئەو باوەڕبونەت ببێتە هاندەرێکی باش بۆت، کە زیاد لە پێویست هەوڵ بدەیت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجەکەت.

٢- هەڵسانەوە بەرامبەر شکست: زۆرکات بەهۆی باری خێزانی یان قوتابخانە یان پێکانەوە، توشی بێ هیوایی دەبیت و تەواو هەست بەشکست دەکەیت، لەو کاتەدا پێویستە زیاد لەپێویست بیربکەیتەوە بۆ ئامانجەکەت، چونکە دوو ڕێگا هەیە لەکاتی شکست:- یه‌كه‌م: هەوڵدان بۆ هەڵسانەوەو بەدیهێنانی ئاواتەکەت. دووه‌م: وازهێنان هەر لەسەرەتاوە.

جا ئەگەر ڕێگای یەکەم هەڵبژێریت، 2 شت دێتە پێشت ١- یان لەکۆتاییدا دەگەیت بەئاواتەکەت ٢- یان تا نیوەی دەڕۆیت و ئەنجامێ باشت دەبێ بەڵام ناگەیت بەوەی دەتەوێ. ئەگەر ڕێگای یەکەم هەڵنەبژێریت هەوڵدان و بێیتە سەر ڕیگای دوەم وازهێنان ئەوە تۆ یه‌ك رێگا دێتە پێشت ئەوەش نەگەیشتن بە ئامانجەکەت، کەواتە لەسەرەتاوە بریاری خۆت بدە لەکاتی شکست چ ڕێگایەک هەڵدەبژێریت.

٣- هەڵگرتنی بەردی گەورە نیشانەی هەڵنەدانیەتی: هەرگیز پەلە مەکە تۆ لە کوردستانیت ناتوانیت یەکسەر بگەیت بە ئامانجەکەت، چونکە بەدیهێنانی ئامانج زۆر ئەستەمە لە کوردستان بەهۆی حیزبایەتی و واستەوە، بۆیە پێویست هیواش هێواش و بەو شێوازەی باسی دەکەم هەوڵ بدەیت.

٤- بۆ بەدەسهینانی شتێک پێویستە قوربانی بدەیت: ناکرێت تۆ بتەوێت ببیت بەیاریزانێکی باش و قوربانی لە پیناوی نەدەیت، قوربانیەکانش برادەره‌: ئەو کاتانەی لەگەڵ برادەر بەسەری دەبەی لەشتی بەلاش و پیکەنین وازی لێبێنە، باشتر وایە و دەشبێت لە ڕاهێنان بیت و لەگەڵ کەسی وەرزشدۆست بیت، کە هانت بدات بۆ ئاواتەکەت و لەگەل کەسێکی گەشبین بیت.

٥- پێویستە شتێکی جیاوازت هەبێ لەو یاریزانانەی لە ناویان یاری دەکەیت: بێگومان یەکەم ڕێگا بۆ ئەوەی یاریزان ناوبانگ دەربکات شێوازی تایبەتی یاریکردنی خۆیەتی، پیویستە زیاد لە هەموو یاریزانانی تری یانەکەت یان تیپە شەعبیەکەت ڕاهێنان بکەیت، فێربونی جوڵه‌ی جیاواز و شێوازی تایبەت بۆ تۆپ تەسکین کردن و بونی توانایه‌كی جه‌سته‌یی زیاد لەپێویست، کە بەراهینانی زۆر توانای جه‌سته‌یی باشت دەبێ، هەروەها راهێنان کردن بەتۆپ لەگەل هاورێکانت، ئەمانە هەموی کارێکی باشە رۆژانە بیکەیت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply