ئۆسکار بە توندترین شێوە سزا دەدرێت

maxresdefault (5)

یاریگا
دوای ئەوەی (ئۆسکار دۆس سانتۆس) ئەستێرەی پێشووی یانەی چێلسی و ئێستای شەنگهای چینی شەڕێکی گەورەی لە دوایین گەڕی خولەکە نایەوە، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی چینی سزایەکی توندی یاریزانە بەڕازیلییەکەی دەرکرد.

بە گوێرەی میدیاکان ئۆسکار بۆ 8 یاری سزا دراوە و ناتوانێت لەگەڵ یانەکەی یاری بکات، ئەویش دوای ئەوەی یاریزانەکە ئامادە نەبوو بچێت ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوەکان لەسەر کێشەکە ببێت، کە لەیاری بەرانبەر گوانزۆ دروست کاتێک ئۆسکار لە ماوەی چەند چرکەیەکدا دوو تۆپی بەهێزی بە ئەنقەست ئاراستەی دوو یاریزانی یانەی گوانزۆ کرد، دواتر شەڕێکی گەورە لە نێو یاریگا دروست بوو، لە کۆتاییدا ناوبژیوان دوای بەکارهێنانی چەندین کارتی زەرد و دوو کارتی سوور بارودۆخەکەی هێور کردەوە.

ئاشکرایە کە ئۆسکار لەم وەرزەدا لە کۆی 21 یاری لەگەڵ یانەی شەنگهای تەنها 4 گۆڵی تۆمار کردوە بەڵام 10 گۆڵیشی بۆ هاوڕێیانی دروست کردووە.

Screen Shot 2017-06-22 at 1.46.08 PM

ڤیدیۆی ڕوداوەکە

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply