یوێفا باشترینەکانی مێژووی دەست نیشانکرد

Champions League

Champions League

یاریگا
پێگەی فەرمی یوێفا باشترین یانەکانی مێژووی چامپیۆنزلیگی دەست نیشانکرد و ریال مەدریدی ئیسپانیاش بە باشترینی مێژووی چامپیۆنزلیگ دەست نیشانکرا.

لە 62 پالەوانیەتی کە ئەنجامدراوە شاھانەکان 12 ناسناویان بەدەست ھێناوە و بە باشترین دەست نیشانکرا و بایرن میونشنیش لە پلەی دووەمی باشترینەکانی مێژووی چامپیۆنزلیگ دێت, لە پلەی سێیەم تا دەیەمیش ھەر یەک لە یانەکانی بارسێلۆنا, مانچێستەر یونایتد, ئەیسی میلان, یوڤێنتوس, بێنفیکا, پۆرتۆ, ئارسێنال و لیڤەرپول دێن.

ریال مەدرید بە گشتی 47 جار بەشداری چامپیۆنزلیگی کردووە و بێنفیکا لە پلەی دووەم دێت و 36 جار بەشدارییان کردووە, ھەروەھا یانەی ئیسپانی 410 یاری کردووە و 245 یاری بردۆتەوە و 909 گۆلیان تۆمار کردووە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply