یاریزانێکی رۆژھەڵاتی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی درێژ کردەوە

Vouria Ghafouri

Vouria Ghafouri

یاریگا
وریا غەفوری, بەرگریکاری باڵی راستی یانەی ئیستیقلالی ئێران گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا بۆ ماوەی یەک وەرزی دیکە درێژ کردەوە.

بەرگریکاری خەڵکی سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان کە بریاروابوو ریزەکانی یانەکەی جێبێلێت, دواجار لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گەیشتە رێکەوتن و لەسەر داوای عەلی رەزا مەنسوریان راھێنەری ئەو یانەیە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک وەرزی دیکە درێژ کرایەوە.

وریای 29 ساڵ وەرزی رابردوو لە ریزەکانی سپاھانی ئەسفەھان گواسترایەوە ئیستیقلال و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply