لە شەقامەکانی دیمەشقەوە بەرەو یاریەکانی مۆندیالی مەکسیک و ئیتاڵیا و ئەمه‌ریکا

2

نوسین و ئامدەکردنی :  بینەر کوردی

جەمال_شەریف کێ یە؟

جەمال شەریف لە 8/ 12/ 1956 لەشاری دیمەشق لە وڵاتی سوریا لەدایکبووە، سەرەتای دەسپێکردنی کاری ناوبژیوانی جەمال شەریف دەگەرێتەوە بۆ سالی 1975 لەخولی پلە سێی سوری، دواتر بۆ پلە دووەکان و پاشان لەسالی 1978 بووە ناوبژیوان لەیاریەکانی خولی نایابی سوریدا.

جەمال شەریف ناوبژیوانێکی زۆر هێمن و لەسەرخۆ بووە و هەمیشە مایەی دەسخۆشی بەڕێوبەرانی خولەکە بووە، دواجار لەساڵی 1983 جەمال شەریف داوا بەرزدەکاتەوە ببێتە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی، خۆشبەختانە دوو ساڵ دواتر 1985 وەک ناوبژیوانی نێودەولەتی هەژمارکرا و بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەدەسهێنا، هەر لەو ساڵەش کاری ناوبژیوانی پێ ڕاسپێردرا لە یاریەکانی جامی جیهانی لاوان لە ڕوسیا (یەکێتی سۆڤیەتی جاران).

جەمال شەریف ئاستێکی نموونەیی هەبوو لەیاریەکاندا، ئەمەش وای کرد لە مۆندیالی سالی 1986 لە مەکسیک بانگهێشت بکرێت، یەکەم کاری ناوبژیوانی جەمال شەریف لە مۆندیال لەیاری نیوان هه‌نگاریا و کەنەدا بوو، کە هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا به‌ ئه‌نجامی 2 – 0  یاریەکەی بردەوە، پاشان جەمال شەریف لەیاریەکانی مۆندیالی 1990 لە ئیتاڵیا و لە یاریەکانی مۆندیالی 1994 لەئەمریکا کاری ناوبژیوانی کرد، بووە یەکەم ناوبژیوانی عەرەب لە 3 مۆندیالی یەک لەدوای یەک لەدوای پاڵاوتن کاری ناوبژیوانی بکات لەیاریەکانی مۆندیال ، هەروەها یەکەم ناوبژیوانی سوری و عەرەبیە لەیاری کۆتایی جامی ئاسیا ببێتە ناوبژیوان.

جەمال شەریف لەهەریەک لە جامەکانی ئەفریقا و ئاسیا و کەنداوی عەرەب کاری ناوبژیوانی کردووە، هەروەها لە خولەکانی لوبنانی و ئێرانی و یابانی و قەتەری و ئیماراتی و میسڕی و کوەیتی کاری ناوبژیوانی کردووە. دواجار لەساڵی 1999 لەیاری دێربی حمص لەخولی سوری و لەیاری نێوان الكرامة و الوثبة وازی لەکاری ناوبژیوانی هێنا.

لەئێستاشدا جەمال شەریف لەکەناڵی Bein Sports کار دەکات و تایبەتە بە شیکردنەوەی ئاستی ناوبژیوان لەیاریە بەهێزەکانی ئه‌وروپا و جیهاندا.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply