بارسێلۆنا لەئەگەری نەهاتنی ڤیراتی یاریزانێکی دیکە دیاری دەکات

1497778140287

یاریگا

بەهۆی یەکلایی نەکردنەوەی بابەتی گرێبەست کردن لەگەڵ (ماڕکۆ ڤیراتی) ناوەڕاستکاری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی، یانەی بارسێلۆنا بەسەرپەرشتی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی، یاریزانێکی دیکەی وەک شوێنگرەوەی ڤیراتی دەستنیشان کردووە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی لەم بارەیەوە، بڵاویکردوەتەوە، کە بەهۆی کەلە ڕەقی پاریس سان جێرمان لە فرۆشتنی ڤیراتی بە بارسێلۆنا، یانە کەتەلۆنییەکە پلانی دیکەی داڕشتوە، بۆ ئەوەی ( میرالیم بیانیچ)ی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یۆڤێنتۆس وەک شوێنگرەوەی ڤیراتی دیاری بکات، لە ئەگەری ئەوەی پاریس هەڵوێستەکەی نەگۆڕێت، یانەی بارسا پێی وایە بیانیچ یاریزانێکی گونجاوە بۆ بارسا یاری بکات، گەر نەکرا ڤیراتی پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.

ئاشکرایە کە بیانیچ کە بە ڕەگەز بۆسنییە لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە ڕیزی یانەی یۆڤێنتۆس بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید یاری کرد و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد، بەڵام لە گێمی دووەمدا بەهۆی پێکان نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.

Screen Shot 2017-06-19 at 3.31.32 PM

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply