ئەمڕۆ لە جامی کیشوەرەکان ماکینەکانی ئەڵمانیا ڕووبەرووی کانگارۆی ئوستڕالیا دەبنەوە

Screen Shot 2017-06-19 at 2.49.03 PM

یاریگا
لە میانەی یارییەکانی جامی کیشەوەرەکان کە لەڕووسیا بەردەوامە، هەڵبژاردەی مانشافت یان ماکینەکانی ئەڵمانیا لە یارییەکی نیمچە ئاساندا ڕووبەڕووی کانگارۆی ئوستڕالیا دەبنەوە.

بڕیارە سەعات 6 ی ئێوارەی ئەمڕۆ، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەسەرپەرشتی یواکیم لۆف بەرانبەر ئوستڕالیا یاری بکات، سەبارەت بەو یارییە ڕاهێنەری ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە تیپەکەی ئامادەیە و بۆ ئەوەی بتوانێت یەکەمین 3 خاڵ کۆبکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش یاریزانان ئامادە بۆ ئەم یارییە تەنها مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی بایەڕن میونشین نەبێت کە بەهۆی پێکان بۆ ماویەکی درێژ لە یاری کردن دوور دەکەوێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە هەڵبژاردەی ئوستڕالیا کە هەفتەی ڕابردوو بە ئەنجامێکی قورس بە چوار گۆڵی خاوێن بە بەڕازیل دۆڕا، دەیەوێت بە شێوەیەکی جوانتر دەرکەوێت و ڕکابەری ئەمانەکان بکات، ڕاهێنەری تیپەکەش ئاماژەی کردبوو کە بۆ خاڵەکانی ئەو یارییە دەچێتە نێو یاریگا و بەهەموو هێزی خۆی یاری دەکات.

australia-national-team-33572

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply