مۆرینیۆ وادەی دەستپێکی مەشقی شەیتانە سوورەکان دیاری دەکات

Mourinho-689555

یاریگا
وێرای سەرقاڵبوونی شەیتانە سوورەکان بە میرکاتۆی هاوینە، جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری مانچێستەر یۆنایتد ڕایگەیاند کە لە مانگی داهاتوو مەشقەکانیان بۆ خۆئامادەکردن بۆ وەرزی تازە دەستپێدەکاتەوە.

بە پێی ڕۆژنامەکانی ئینگلتەڕا، مۆرینیۆ ڕۆژی 8 ی مانگی داهاتووی داناوە بۆ ئەوەی مەشق وڕاهێنانەکانی شەیتانە سوورەکان دەست پیکاتەوە، بەڵام بەرپرسان و ڕاهێنەران و هەوادارانی یانەکە بەهۆی نەهێنانی هێرشبەرێک بۆ یانەکە بە تەواوی نیگەرانی دایگرتوون، ئەوەی زیاتریش کارەکانی ئاڵۆز کردووە، ڕۆیشتنی ڕۆنالدۆ لە ڕیاڵ مەدرید بووە، ئەم ڕووداوە کارەکانی گرێبەستی مۆراتای لەگەڵ یانەی شاهانە دوا خست و دوای ئەوەی ڕۆیشتنی ڕۆنالدۆ هیوایەکی کەمی بە بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەکەدا کە جارێکی دیکە بتوانن مووشەکەکەی مادێرا بۆ (ئۆڵدترافۆرد) بگەڕێننەوە.

جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری مان یۆنایتد لەم وەرزەدا دوای بەدەستهێنانی یۆرۆپا لیگ توانی بلیتێکی بەشداری کردن بۆ شەیتانە سوورەکان لە چامپیۆنزلیگ زامن بکات، بۆیە ئەو ڕاهێنەرە بە مەبەستی گەرانەوە بۆ ڕکابەری کردن لەسەر پاڵەوانێتییەکان بە تایبەتی جامی سوپەری ئەوروپی بەرانبەر ڕیال مەدرید کە دەستپێکی وەرزی تازە دەبێت، دەیەوێت بە پشتگیری کارگێڕی یانەکەی بەر لە مەشقەکان کۆمەڵێک گرێبەستی کاریگەر واژۆ بکات، تا ڕیزەکانی بەهێز بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply