لێڤاندۆڤێسکی به‌ هۆکارێکی سه‌یر توڕه‌یه‌ له‌ بایرن

hi-res-e2ad9fcf2d0ea2538743cc89e389d6c5_crop_north

یاریگا-رۆبه‌رت لێڤاندۆڤێسکی گۆڵکار و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بایه‌رن میونشن توڕه‌ و نائومێده‌ له‌ یانه‌که‌ی.

بایه‌رن بووه‌ پاڵه‌وانی بۆندزلیگا به‌ڵام لێڤا له‌ کۆتا هه‌فته‌دا  ناسناوی گۆڵکاری خوله‌که‌ی له‌ده‌ستدا. ئه‌وه‌ش توڕه‌یکردووه‌ له‌وه‌ی یانه‌که‌ی هیچ هه‌وڵێکی نه‌داوه‌ به‌و ئامانجه‌ تاکه‌ که‌سییه‌ی بگات.

مایک بارسێلی بریکاری بۆ کیکه‌ر وتی “رۆبه‌رت پێی وتم ، یانه‌که‌ و راهێنه‌ر هیچ هه‌وڵێکیان نه‌داوه‌ که‌ ناسناوی گۆڵکاری خوله‌که‌ بۆ ئه‌و بێت. زۆر نائومێد بوو له‌وه‌ و هه‌رگیز به‌و جۆره‌ نه‌مبینیووه‌. ئه‌و ئاواته‌خواز بوو یانه‌که‌ پاڵپشتی بن”.

هێرشبه‌ره‌ پۆڵه‌ندییه‌که‌ گۆڵکاری خوله‌که‌ بوو له‌ وه‌رزی ٢٠١٥/٢٠١٦دا.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply