پەیوەندی کۆنتی و چێلسی بەرەو تێکچوون دەڕوات

CcHnXx3VAAQIQJg
یاریگا
میدیاکان بڵاویان کردووەتەوە، کە پەیوەندی نێوان ئەنتۆنیۆ کۆنتی، ڕاهێنەری چێلسی لەگەل کارگێڕی یانەکەی بە تەواوی ئاڵۆزبووە و بەرەو تێکچوون دەچێت.

ڕۆژنامەی (AS)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە کۆنتی ماوەیەکە بە بێ ئاگاداری کارگێری یانەکە یاریزانان ئاگادار دەکاتەوە بەوەی کە کام یاریزان لە پلانەکانی ئەو دایە، هەروەها کامەیان شوێنی نابێتەوە جگە قسە کردن لەگەڵ چەند ئەستێرەیەکی یانەکانی ئەوروپا بە بێ زانیاری کارگێڕی بۆ ئەوەی لەگەڵ چێلسی گرێبەست واژۆ بکەن، وەکو قسەکردن لەگەڵ ڕۆمیلۆ لۆکاکۆی بەلژیکی کە کۆنتی بە فەرمی بۆ یانەکەی داوای کردووە بۆ ئەوەی شوێنی دیگۆ کۆستا بگرێتەوە.

لە هەمان کاتدا کارگێڕی بلووز زۆر تووڕەیە لە شکاندنی دیگۆ کۆستای هێرشبەری یانەکە لە لایەن راهێنەرەکە کە پێی ڕاگەیاندووە لێرە شوێنت نابێتەوە، بەمەش یانەکە لە فرۆشتنی یاریزانەکە بەهۆی دابەزینی نرخی لە بۆرسەی یاریزانان زیانێکی گەورەیان بەر دەکەوێت، بیە کارگێری چێلسی هەوڵ دەدات کۆنتی ڕازی بکات کە بۆ ئەم وەرزەش چانسێکی دیکە بە کستا بدات.

لە لایەن خۆیەوە ئەنتۆنیۆ کۆنتی، کە یانەکەی پاڵەوانی پرێمەرلیگە و دەیەوێت ئەنجامێکی باش لە چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت، زۆر نیگەران و تووڕەیە لەبەر ئەوەی کارگێڕی چێلسی سەبارەت بەهێنانی یاریزانانی تازە لە میرکاۆتی هاوینە هیچی نەکردووە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply