یۆڤێنتۆس ڕۆنالدۆی بکوژی خەونی چامپیۆنزلیگی دەوێت

Screen Shot 2017-06-19 at 11.39.56 AM

یاریگا
وا دیارە ژمارەی ئەو یانانەی بایەخ بە کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید ڕوو لە زیادبوونن، بەپێی ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی یانەی یانەی یۆڤێنتۆسیش ئامادەیە لەسەر ڕۆنالدۆ ڕکابەری بکات.

ڕۆژنامەی (تۆتو سپۆرت)ی ئیتالی بڵاویکردووەتەوە کە یانەی یۆڤنتۆس ئامادەیە بری 85 ملیۆن بێ باج بە یاریزانە پورتوگالییە تەمەن 32 ساڵەکە بدات، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ئالیگری دەتوانێت گەر رۆنالدۆ بۆ ڕیزەکانی یۆڤی بهێنێت، بۆ چەند ساڵێک سوود لە توانا گەورەکانی ئەو یاریزانە پورتوگالییە وەربگرێت و هیڵی هێرشبردنی یانکەی تۆکمە بکات، بەڵام ئەوەی کێشەیە ئەوەیە کە یانەکانی پاریس سان جێرمان و مان یۆنایتد ئامادەن پارەیەکی زۆر لەوە زیاتر بۆ بەدەستهێنانی ڕۆنالدۆ سەرف بکەن.

لەلایەکی دیکەوە هەر سەبارەت بە رۆنالدۆ ڕۆژنامەی (بیلد)ی ئەڵمانی ئاماژەی کردوە کە یانەی بایەرن میونشن بەهۆی مووچی بەرز رۆنالدۆ ناتوانێت گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە واژۆ بکات، بە پێی ڕۆژنامەکە هاتنی ڕۆنالدۆ بۆ یانە باڤارییەکە سیستەمی مووچەی یانەکە تێک دەدات و کێشەی زۆر بۆ یانەکە دروست دەکات.

هەر دەربارەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەپرسان و هەوادارانی مانچێستەر یۆنایتد بە نیگەرانییەوە سەیری بابەتی ڕۆیشتنی ڕۆنالدۆ لە مەدرید دەکەن، بە گوێرەی میدیاکانی ئینگلتەرا، بەرپرسان و هەوادارانی شەیتانە سوورەکان زۆر پەرۆشن بۆ ئەوەی یاریزانەکەی پێشوویان بە هەر نرخێک بێت بگەڕێننەوە بەڵام کێشەکە ئەوەیە کەس متمانەی نییە و هەست دەکەن سیناریۆیەکی دروست کراوە و لە کۆتاییدا ڕۆنالدۆ بۆ ریاڵ دەگەڕێتەوە بۆیەش هیچ گرێبەستی فەرمی پێشکەش بە یاریزانەکە نەکراوە چاوەڕێی ئەوەن باروددۆخەکە زیاتر ڕوون ببێتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply