مێسی دەگەڕێتەوە ئارژەنتین

Screen Shot 2017-06-19 at 10.39.18 AM
یاریگا
دوای ئەوەی لیۆنێل مێسی پشووی هاوینەی لە دورگەی ئێبیزا لەگەڵ (ئەنتۆنێلا ڕۆکیزیۆ)ی دایکی دوو منداڵەکەی و هەردوو هاوڕێی سوارێز و فابریگاس و خێزانەکانیان بەسەربرد، یاریزانە بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگی هاوسەرگیری گەشتی ئارژەنتینی دەست پێ کرد.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی ئاماژەی کردووە کە مێسی لەگەڵ خانەوادەکەیی و کەسە نزیکەکانی بەرەو ئارژەنتین کەوتە ڕێ، بۆئەوەی لە شاری رۆزاریۆی شوێنی لەدایک بوونی ئاهەنگی هاوسەرگیری خۆی لەگەڵ ئەنتۆنێلا بکات، بە پێی ڕۆژنامەکەش ئاهەنگەکە
کە رۆژی 30 ئەم مانگە دەبێت، زۆر گەورە نابیت و بەشێکی زۆری یاریزانە کۆن و نوێکانی مێسی لە بارسێلۆنا ئامادەی ئاهەنگەکە دەبن.

ئاشکرایە مێسی لە تەمەنی منداڵیەوە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەنتۆنێلای هاوسەری هەیە و دوو کوڕیشیان هەیە و لە شاری بارسێلۆنا لە ماڵەکەی مێسی ژیان بەسەر دەبەن.

مێسی و سوارێز و فابریگاس و هاوسەرەکانیان لە دورگەی ئیبێزا

مێسی و سوارێز و فابریگاس و هاوسەرەکانیان لە دورگەی ئیبێزا

Screen Shot 2017-06-19 at 10.42.50 AMScreen Shot 2017-06-19 at 10.46.39 AM

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply