فه‌رمی | فلۆره‌نتینۆ پێرێز له‌ پۆسته‌که‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ تاوه‌کو ٢٠٢١

فلۆرۆنتینۆ پێرێز

فلۆرۆنتینۆ پێرێز

یاریگا-فلۆره‌نتینۆ پێرێز سه‌رۆکی یانه‌ی ریاڵ مدرید بێ هه‌ڵبژاردن   پۆستی سه‌رۆکایه‌تی  یانه‌که‌ی بۆ چوار ساڵی دیکه‌ پێده‌درێت.

هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی مه‌درید  ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی هیچ کاندیدێک ناوبراو  ئه‌و پۆسته‌ی پێدرایه‌وه‌.

سه‌رۆکه‌ ناوداره‌که‌ بۆ یه‌که‌مجار له‌ ساڵی ٢٠٠٠ ئه‌و پۆسته‌ی پێدرا و سه‌رکردایه‌تی یانه‌که‌ی کردووه‌ بۆ ده‌یان ناسناو.  گرنگترینیان به‌ده‌ستهێنانی سێ چامپیۆنزلیگه‌ له‌ کۆتا چوار ساڵدا. هه‌روه‌ها ده‌یان ئه‌ستێره‌ی هێناوه‌ ریزی یانه‌که‌ و کۆتا هه‌وڵی هێنانی کایلیان ئێمباپی ئه‌ستێره‌ی لاوی مۆناکۆیه‌.

 

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply