“دۆناروما و رایۆڵا زیانی ١٠٠ ملیۆنیان له‌ میلان داوه‌”

FC Internazionale v AC Milan - Serie A

یاریگا-مارکۆ فاسۆنی به‌ڕێوبه‌ری گشتی میلان ده‌ڵێت جانلویجی دۆنارومای گۆڵپارێز و مینۆ رایۆڵای به‌رگریکاری زیانی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیان له‌ میلان داوه‌.

دۆناروما به‌ یانه‌که‌ی راگه‌یاندووه‌  گرێبه‌سته‌که‌ی نوێ ناکاته‌وه‌ و به‌وه‌ش میلان ناچارده‌بێت به‌رامبه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌کی که‌م بیفرۆشێت.  فاسۆنی وتی “که‌س گومانی له‌وه‌ نیه‌ بڕیاره‌که‌ی یاساییه‌ و مافی ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌یه‌. به‌ڵام باسه‌که‌ رێکاری یاسایی نیه‌ به‌ڵکو رێکاری ئه‌خلاقییه‌. ده‌کرا به‌ جۆرێک بێت زیان به‌ یانه‌که‌ نه‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام به‌و شێوه‌ی ئه‌وان کردیان زیانی ١٠٠ ملیۆنیان له‌ میلان داوه‌. ئه‌گه‌ر ئێستا نرخی به‌رزه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ یانه‌که‌ دروستی کردووه‌ و به‌رهه‌می ئێمه‌یه‌ و کارمان له‌گه‌ڵدا کردووه‌”.

دۆناروما به‌و بڕیاره‌ی به‌ جۆرێک هانده‌رانی میلانی له‌ خۆی توڕه‌کردووه‌ که‌ له‌ یارییه‌که‌ی ئیتاڵیا و دانیمارک له‌ یۆرۆی خوار ٢١ ساڵدا ، هانده‌ران پاره‌ی دروستکراویان  بۆ هه‌ڵدا  وه‌کو هێمایه‌ک بۆ خۆفرۆشتنی به‌ پاره‌.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply