ئاسینسيۆ لە 3 یانەی گەورەی ئەوروپا داوا دەکرێت

Screen Shot 2017-06-19 at 10.28.06 AM
یاریگا
دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەی و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار تەمەن 21 ساڵ، 3 یانەی گەورەی ئەوروپا بۆ بەدەست هێنانی ئەو یاریزانە گرێبەستی فەرمییان پێشکش بە یانەی ریاڵ مەدرید کردوە.

ڕۆژنامەی (دەیلی ستار)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی شاهانە گرێبەستی فەرمی لە یانەکانی لیڤەرپول و ئاڕسناڵ لە ئینگلتەڕا و یۆڤێنتۆس لە ئیتالیا پێ گەیشتووە بۆئەوەی (ماڕکۆ ئاسینسیۆ)ی ئەستێرەی لاوی یانەکە لم هاوینە بۆ ڕیزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام یاریزانەکە لەو ساتە لە ڕیاڵ مەدرید خۆشحاڵە و نایەوێت یانەکە بەجێ بهێلێت تەنها لەیەک ئەگەردا ئەویش کەمبوونەوەی خولەکانی یاریکردنە کە ڕێگە لە بەرەو پێشچوونی یاریزانەکە دەگرێت، بەڵام بە گوێرەی ڕۆژنامەکە ئاسینیسۆ لە ئەگەری ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدرید خولەکانی یاری کردنی زیاتر دەبیت و ئەگەری هەیە بتوانێت شوێنێک لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە بکاتەوە.

ئاشکرایە کە ماڕکۆ ئاسینسیۆ پێشتر لە یانەی مایۆرکا یاری کردووە و دوو ساڵ پێش ئێستاش بە بری 4 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریاڵ مەدرید کردوە و بە ماوەیەکی کورتدا توانیویەتی متمانەی زێدان بەدەست بهێنێت و خولەکی زیاتر یاری بکات و چاوەڕێش دەکرێت لە داهاتوو ڕۆڵێکی گەورە لە یانەکە بگێڕێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply