ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی كرۆتۆنی به‌ڵێنه‌كه‌ی برده‌ سه‌ر

3

یاریگا – داڤێد نیكۆلای ڕاهێنه‌ری یانه‌ی كرۆتۆنی پاش ئه‌وه‌ی ڕایگه‌یاند گه‌ر بێت و كرۆتۆنی له‌ سێریا ئه‌ی بمێنێته‌وه‌ و دانه‌به‌زێته‌ سێریا بی، ئه‌وا به‌ پاسكیل له‌ شاری (كرۆتۆنی)ه‌وه‌ بۆ شاری (تۆرینۆ) ده‌ڕوات.

پاش ئه‌م لێداونه‌ی ڕاهێنه‌ر، كرۆتۆنی له‌ كۆتا 8 یاری خولی ئیتاڵیدا، 5 یاری برده‌وه‌، له‌ 1 یاریدا دۆڕا و له‌ 2 یاریشدا یه‌كسان، به‌مه‌ش كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ 34 خاڵ و به‌ جیاوازی 2 خاڵ له‌ پێش یانه‌ی ئیمپۆلی پله‌ی 18، له‌ پله‌ی 17 هات و له‌ سێریا ئه‌ی مایه‌وه‌.

2

نیكۆلای ڕاهێنه‌ر رۆژی هه‌ینی 9/ 6/ 2017 له‌ شاری كرۆتۆنی باشوری ئیتاڵیا ده‌ستی به‌ گه‌شته‌كه‌ی كرد و ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ گه‌یشته‌ شاری تۆرینۆی باكوری ئیتاڵیا، كه‌ ده‌كاته‌ 1300 كم.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply