ماڵدینی بووه‌ یاریزانی پیشه‌گه‌ری تێنس

BZL_6736_big

یاریگا-پاولۆ ماڵدینی ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی ئه‌یسی میلان  به‌شداری له‌ پاڵه‌وانێتییه‌کی فه‌رمی تێنس ده‌کات.

ماڵدینی به‌ یه‌کێک له‌ مێژووترین  یاریزانه‌کانی تۆپی پێ داده‌نرێت و ماوه‌ی هه‌شت ساڵه‌ وازی له‌ یاری هێناوه‌ به‌ڵام پێڵاوه‌کانی تۆپی پێی گۆڕییه‌وه‌ به‌ راکێتی تێنس و گه‌یشته‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌کی تێنسی دووانی.

ناوبراو که‌ ئێستا ته‌مه‌نی ٤٨ ساڵه‌ له‌پاڵ ستیفانۆ لاندۆنیۆی هاوڕێی له‌  پاڵاوتنه‌کاندا سه‌رکه‌وتنیان  به‌ده‌ست هێنا  و گه‌یشتنه‌  پاڵه‌وانیه‌تییه‌کی فه‌رمی ATP له‌ میلانۆ . براوه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌که‌ ٣٠ هه‌زار پاوه‌ند وه‌رده‌گرێت.

پاولۆ زیاد له‌ ٦٥٠ یاری تۆپی پێی ئه‌نجامداوه‌ و ٢٤ ساڵ له‌ یاریگاکانی ئه‌ورووپادا بوو. وه‌ خاوه‌نی ١٢٦ یاری نێوده‌وڵه‌تییه‌.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply