سیڤیلیا ناچاره‌ ده‌ست له‌ یۆڤێتیچ هه‌ڵگرێت

یۆڤێتیچ

یاریگا-یانه‌ی سیڤیلیای ئیسپانی رایگه‌یاند ناتوانن به‌ یه‌کجاری ستیفان یوڤێتیچ بگوێزنه‌وه‌ ریزه‌کانیان .

هێرشبه‌ره‌ مۆنتینیگرۆییه‌که‌ ئاستێکی به‌رزی له‌گه‌ڵ سیڤیلیا  نیشاندا ، کاتێک به‌ خواستن له‌ ئینته‌رمیلانه‌وه‌ گوێزرایه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی ئه‌نده‌لوس.  له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌کرا ناوبراو به‌یه‌کجار بگوێزرێته‌وه‌ بۆ ئیسپانیا به‌ڵام    ئه‌و یانه‌یه‌ رایگه‌یاند ناتوانن ئه‌و پاره‌یه‌ بده‌ن که‌ ئینته‌رمیلان داوای ده‌کات.

ئۆسکار ئاریاسی به‌ڕێوبه‌ری سیڤیلیا له‌وباره‌یه‌وه‌ بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی یانه‌که‌ی وتی “ده‌مانتوانی موچه‌ی یۆڤێتیچ زیاد بکه‌ین به‌ڵام له‌ تواناماندا نه‌بوو ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بده‌ین ئینته‌ر داوای ده‌کات بۆ گواستنه‌وه‌ی یه‌کجاری”.

به‌وه‌ش ناوبراو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئینته‌رمیلان و بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ل ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌بێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply