دی بڕۆین پێکهاتەی نموونەیی پرێمەرلیگ بە بۆچوونی خۆی هەڵدەبژێرێت

Screen Shot 2017-06-18 at 2.56.32 PM

یاریگا

لە گەرمەی مێرکاتۆی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانان کیفن دی بڕۆین، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی و هەڵبژاردەی بەلژیکا پێکاهتەی نموونەیی خۆی بۆ خولی پرێمەرلیگی وەرزی ڕابردوو دیاری کرد.
ماڵپەڕی گۆڵ لەم بارەیەوە پێکهاتەی نموونەیی بە بۆچوونی ئەستێرە بەلژیکییەکە بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا 3 یاریزانی لەخۆوە گرتووە کە ئامانجی سەرەکی مانچێستەر سیتین لە وادەی گواستنەوەی یاریزانان لەم هاوینەدا، کە یەکیان ئالێکسس سانچێزی هێرشبەری ئاڕسناڵە دووەمیان ڤان دیاکی بەرگریکاری ساوسهامبتۆنە، سێیەمیش دانی رۆس بەرگریکاری چەپی تۆتنهامە. ئەوەش پێکهاتەی نموونەیی دی برۆینە کە لەم شیوەیەی خوارەوە پێک هاتووە.

گۆڵپارێز: لۆریس (تۆتنهام)
بەرگریکاران: ئازبلیکویتا (چێلسی) ڤیرتۆنخن(تۆتنهام)، ڤان دایک (ساوسهامبتۆن)، ڕۆس (تۆتنهام).

ناوەراست: ئیرێکسن(تۆتنهام) ، کانتی (چێلسی) ، کۆتینیۆ(لیڤەرپول)
هێرشبردن: سانچێز(ئاڕسناڵ) ، هاری کین(تۆتنهام)، ئیدین هازارد(چێلسی).

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply