ئینێستا تووڕە دەبێت

Screen Shot 2017-06-18 at 1.45.13 PM
یاریگا
بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لەسەر کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕاهێنەری تازەی بارسێلۆنا و باسکردنی داهاتووی یاریزانەکە، ئینێستا ڕایگەیاند کە زۆر ل ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا تووڕەیە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی ئاماژەی کردوە کە (ئینێستا) لە بنەڕەتدا چاوی بە ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی، ڕاهێنەری تازەی بارسا نەکەوتوە، لەبەر ئەوەی گەشتی کوێتی کردووە و دواتریش لەوێوە بۆ چین چووە بۆ چاودێری کردنی چەند کارێکی بازرگانی، کەچی چەند ڕۆژنامەیەک باسیان لەوە کردووە کە ڤاڵڤێردی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئینێستا بە یاریزانەکەی ڕاگەیاندوە کە ئەو لە پلانەکانی وەرزی داهاتوو دا نابێت و پێویستە ئەوە بزانێت کە رۆڵی دیاری کراو دەبێت.

ئینێستا لەم بارەیەوە دەڵێت زۆر بە دەنگۆی قسەی جۆراوجۆری ڕۆژنامەکان لەسەر داهاتووی خۆم لەگەڵ بارسێلۆنا بێزار دەبم، داهاتووی خۆم بەدست خۆمەوە و من تا ئێستا هیچ بڕیارێکم نەداوە کەلەگەڵ یانەی بارسا دەمێنمەوە یان بەرەو یانەیەکی دیکە کۆچ دەکەم.

ئاشکرایە کە ئینێستا کە لە تەمەنی 12 ساڵی پەیوەندی بە تیپی بێچوەشێرانی یانەی بارسێلۆنا کردووە و تا ئەو ساتە 30 پاڵەوانێتی بە درێسی بارسێلۆنا دەستەبەرکردوە، هەروەها بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی یانەکە بەدرێژایی مێژوو هەژمار دەکرێت.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply