مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی سەیری پێشکەشی ریال مەدرید کردووە

Ronaldo - Morata

Ronaldo – Morata

یاریگا
خاوەنە ئەمریکیەکانی مانچێستەر یونایتدی ئەمریکا دەیانەوێت کریستیانۆ رۆنالدۆ و ئالڤارۆ مۆراتا لە ریزەکانی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە بڕی 210 ملیۆن پاوەند بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە شەیتانە سوورەکان ئاشکرایکردووە, بەرپرسانی ئەمریکی ئەو یانەیە پەیوەندییان بە سەرۆکی شاھانەکانەوە کردووە و ئۆفەرێکیان بە بڕی 210 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ داڤید دی خیا پێشکەش بە ئەوان بکەن و لە بەرامبەردا رۆنالدۆ و مۆراتا بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە, بەڵام سەرۆکی مێرنگی تا ئێستا وەڵامی ئەو یانەیەی نەداوەتەوە.

رۆنالدۆ بە ھۆی کێشە داراییەکانی لەگەڵ حکومەتی ئیسپانیا و مۆراتاش بە ھۆی کەم یاریکردن لەو یانەیە, دەیانەوێت ئیسپانیا بەرەو ئینگڵتەرا جێبێڵن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply