یانەی لیڤەرپول و محەمەد سەلاح ڕێکەوتن

Screen Shot 2017-06-17 at 11.56.02 PM

یاریگا
دوای گفتوگۆیەکی درێژ وا دیارە (محەمەد سەلاح)ی یاریزانی میسری یانەی رۆمای ئیتالی زۆر لە یانەی لیڤەرپول نزیک بووەتەوە و لەسەر هەموو شتێک ڕێکەوتوون.
تۆڕی هەواڵی تۆڕی (سکای سپۆرتس)ی ئیتالی بڵاویکردووەتەوە کە یانەی لیڤرپول بڕیارە گرێبەستێکی دیکە پێشکەش بە یانەی ڕۆما بکات بۆ ئەوەی بتوانێت محەمەد سەلاح بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە، پێشتر یانە ئینگلیزییەکە بری 24 ملیۆن پاوەنی بە رۆما پێشکەش کرد بەڵام یانە ئیتالییەکە ئەو برە پارەیەی ڕەت کردوەتەوە، بۆیە بە پێی هەواڵەکان یانەی لیڤەرپول بڕیارە گرێبەستێکی دیکە پێشکەش بکات و بۆ ئەم مەبەستەش هەموو وردەکارییەکانیان لەگەڵ محەمەد سەلاح باس کردووە و ڕێک کەوتوون و تەنها ئەوە ماوە کە هەردوو یانەکە گرێبەستەکە بە فەرمی ڕابگەیەنن.

ئاشکرایە کە محەمەد سەلاح، هێرشبەری یانەی ڕۆمایە و پێشتریش لە سەردەمی مۆرینیۆ لەگەڵ چێلسی یاری کردبوو، بەڵام نەیتوانی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە خۆی بسەپێنێت، بۆیە پرێمەرلیگی جێهێشت و ڕووی لە سێریا A ي ئيتاليا كرد.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply