مبامپی بە فەرمی یانەی داهاتووی خۆی بە مۆناکۆ ڕاگەیاند

Screen Shot 2017-06-17 at 11.53.47 PM
یاریگا
دوای ئەوەی کیلیان مبامپی، ئەستێرەی یانەی مۆناکۆ ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکەی و هەڵبژاردەی فەرنسا پێشکەش کرد و نرخی لە بۆرسەی یاریزانان بەرزبووەوە، یاریزانەکە وێستگەی داهاتووی خۆی بە بەرپرسانی یانەکەی ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی abc ئيسپانی ئاماژەی کردووە کە مبامپی بە یانەی مۆناکۆی ڕاگەیاندووە کە خوازیارە بچێتە یانەی ریاڵ مەدرید و حەز دەکات ئەم وەرزە یان وەرزی داهاتوو بۆ یانە ئیسپانییەکە یاری بکات، بەڵام ئەوەی کێشەیە ئەوەیە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت یاریزانەکە بە بری 100 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە و یاریزانەکە بۆ وەرزی داهاتووش لە مۆناکۆ بە شێوەی خواستن یاری بکات، لەکاتێدا پاریس سان جێرمان ئامادەیە 135 ملیۆن یۆرۆ بەرانبەر گواستنەوەی ئەستێرە لاوەکە بدات، بۆ ئەوەی ڕیزەکاتی تۆکمە تر بکات.

ئەوەی جێی سەرنجە لە مبامپی ئەوەیە کە یاریزانەکە بە رۆنالدۆ و زێدان و یانەی ریاڵ مەدرید سەرسامە بۆیە ئەگەری گواستنەوەی بۆ یانەی شاهانە لە هەموو ئەگەرەکانی دیکە بەهێزترە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply