بایەڕن میونشین گۆڕانکاری لە لۆگۆی یانەکە دەکات

Screen Shot 2017-06-18 at 10.04.40 AM

یاریگا
بەر لەوەی یارییەکانی وەرزی تازە دەست پێ بکات، یانەی بایەڕن میونشینی ئەڵمانی ڕایگەیاند کە چەند گۆڕانکارییەکی لە لۆگۆی یانەکە کردوە.

مالپەڕەکانی یانەی باڤاری لە پەیجە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردوەتەوە، کە گۆڕانکارییەکان تەنها بە گۆڕینی تۆزێک لە نەخشی سەر لۆگۆیەکە و کاڵی و تۆخی ڕەنگی شین و سوورەکەی ناو لۆگۆکەیە . کە پارێزگاری لە شێوازی گشتی خۆی کردووە، کە گوزارشت لە ناوچەی باڤاریا دەکات، ڕۆژنامەی (میترۆ)ی بەریتانی ئاماژەی کردووە کە هۆکاری ئەو گۆڕانکارییانە تەنها بۆ ئەوەیە کە بایەڕن لە ڕووی نێو دەوڵەتی و بەمەبەستی ڕکابەری کردن لە ڕووی بازرگانیش ماڕکەیەکی پێش چاوو نایابی هەبێت، کە دیزاینەکەی جوان و سەرنج ڕاکێش بێت.

ئاشکرایە کە یانەی بایەڕن میونشین لەم وەرزە بۆ جاری پێنجەمین لەسەر یەک و 27 ەمین بە درێژایی مێژووی یانەکە توانی نازناوی بۆندزلیگا بەدەست بهێنێت.

Screen Shot 2017-06-18 at 10.04.51 AM

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply