سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان وەڵامی یانەی بارسێلۆنا دەداتەوە

Screen Shot 2017-06-17 at 3.56.19 PM
یاریگا
لە تازەترین کاردانەوەی داواکارییەکەی بارسێلۆنا کە بری 100 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە ماڕکۆ ڤیراتی ، ئەستێرەی پاریس سان جیرمان کردووە، سەرۆکی یانە پاریسییەکە بە نەخێر وەڵامی بارسێلۆنای داوتەوە.

لەم بارەیەوە، ناسڕ ئەلخلیفی، سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان، جارێکی دیکە بۆ یانەی بارسێلۆنای دووپات کردوەتەوە، کە ڤیراتی بۆ فرۆشتن نییە، هەروەها یاریزانە ڕۆژی 4-7 پەیوەندی بە کامپی مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەی پاریس دەکات، سەبارەت بە سەردانەکەشی بۆ بارسێلۆنا سەرۆکی یانەی پاریس سان جیرمان گوتی دەزانین سەردانی بارسێلۆنای کردووە ئەوە بەلای ئێمە هیچ گرنگییەکی نییە”.

ئاشکرایە، کە بارسێلۆنا ئامادەیی دەبڕیوە بری 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گرێەبست کردن لەگەڵ ڤیراتی پێشکەش بکات جگە لەوەش ئامادەیە مووچەی ساڵانەی یاریزانەکە بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ بەرزبکاتەوە.

Screen Shot 2017-06-17 at 3.26.43 PM

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply