ئەمرۆ جامی کیشوەرەکان دەست پێ دەکات

Screen Shot 2017-06-17 at 1.56.29 PM
یاریگا
بڕیارە کاتژمێر  6 ی ئەمڕۆ ئێوارە لە ڕووسیا دەیەمین پاڵەوانێتی جامی کیشوەرەکان بە بەشداری کردنی 8 هەڵبژاردە دەست پێ بکات، لە یاری کردنەوەی پاڵەوانێتییەکەش ڕووسیا ڕوبەڕووی نیوزیلەندا دەبێتەوە.

لەم پاڵەوانێتییەدا هەڵبژاردەی ڕووسیا وەک خاوەن یاریگا بەشداری دەکات هەروەها هەڵبژاردەی ئوستڕالیا وەک پاڵەوانی ئاسیا و پورتوگال وەک پالەوانی ئەوروپا و ئەڵمانیا وەک هەڵگری نازناوی پاڵەوانێتی ڕابردوو، مەکسیک وەک ئاڵەوانی ئەمەریکای باکور و کۆنکاکاف و چیلی وەک پالەوای ئەمەریکای باشوور و نیوزلەندا وەک پاڵەوانی ئۆقیانووسیا و کامیرۆنیش وەک پاڵەوانی ئەفریقیا، یارییەکان لە بەرواری 17-6 تا 2-7 بەردەوام دەبێت و یارییەکانیش لە هەر سێ شاری مۆسکۆ و پترسبۆرگ و کازان بەڕێوە دەچێت.

لە یارییەکانی گەڕی یەکەمدا، ڕووسیا سەعات شەشی ئێوارەی ئەمرۆ ڕووبەرووی نیوزلاند دەبێتەوە، هەروەها پورتوگال بەرانبەر سەعات 7ی ڕۆژی یەکشەممە بەرانبەر هەڵبژاردەی مەکسیک یاری دەکات و لە هەمان رۆژدا لەسەعات 9ی شەو چیلی بەرانبەر کامیرۆن یاری دەکات و ئەڵمانیاش لە رۆژی دووشەممە لە یارییەکی ئاسان بەرانبەر ئوستڕالیا  سەعات 6 ی ئێوارە یاری دەکات.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply