چوار ئەگەر بۆ داهاتووی دۆنارۆما له‌ ئارادایه‌

donaroma (2)

یاریگا
دوای ئەوەی دۆنارۆما ڕایگەیاند کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئای سی میلان تازە ناکاتەوە، ڕۆژنامەیەکی مەدریدی چوار ئەگەری جیاوازی وەک داهاتووی گۆڵپارێزە ئیتالیە لاوەکە دیاری کردوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) بڵاویکردووەتەوە، کە دۆناڕۆما دوای ڕەت کردنەوەی مانەوە لە ئای سی میلان چوار ئەگەر هەیە کە گۆڵپارێزە لاوەکە ڕووبەڕووی ببیتەوە، یەکەمین ئەگەر ئەوەیە کە دۆنارۆما بمێنێتەوە تا تەواوبوونی گرێبەتسەکەی کە لە ساڵی 2018 تەواو دەبێت، ئەوەش ئەگەرێکی دوورە لەبەر ئەوەی لەو کاتە دۆناڕۆما بە خۆڕایی و ئازادانە یانەیەک بۆ خۆی دیاری دەکات.

ئەکەری دووەم ئەوەیە میلان گۆڵپارێزەکە سزا بدات، بەوەی لە لیستی یانەکەی دوور بخاتەوە و دواتر لەگەڵ تەواو بوونی گرێبەستەکەی بەڕێی بکات، لە کاتێکدا ئەگەری سێیەم ئەوەیە بە بری 30 یان 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەڕیاڵ مەدرید بکات، ئەگەری چوارەمیش هەر ڕۆیشتنی یاریزانەکەیە بۆ یانەیەکی دیکەی ئەوروپا، واتە لەو ئەگەرەش میلان بەجێ دەهێلێت.

دۆنارۆما کە تەمەنی 18 ساڵ دەبێت، یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیهان و داهاتوێکی ڕووناکی هەیە و بە شوێنگرەوەی بۆفۆن وەسف دەکرێت، ئەم گۆڵپارێزە بری 4.5 یۆرۆ مووچی ساڵانە لە میلان وەردەگرێت و یانەکەشی ئامادەیە لە پێناو مانەوەی مووچەکەی زیاد بکات، بەڵام یاریزانەکە ڕازی نابێت و داوای رۆیشتن دەکات.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply