ئالیگری باسی ئەگەری ڕۆیشتنی ڤیراتی بۆ بارسێلۆنا دەکات

Screen Shot 2017-06-17 at 12.04.59 PM

یاریگا
دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا ئامادەیی خۆی دەربڕی کە 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ هێنانی ماڕکۆ ڤیراتی لە پاریس سان جێرمان بۆ یانەکە بهێنێت، ماسیمیلیانۆ ئالیگری ڕاهێنەری یۆڤێنتۆس ڕۆیشتنی یاریزانە ئیتاڵییەکەی بۆ بارسا بە ئەستەم لەقەڵەم دا.

لەم بارەیەوە ئالیگری گوتی ڤیراتی یاریزانێکی نایابە و ئاستێکی جێگیر پێشکەش دەکات، بارسێلۆنا پارەیەکی باشی تەرخان کردوە بەڵام یاریزانەکە ڕیزەکانی پاریس سان جێرمان جێ ناهێڵێت، سەبارت بە یانەکەشی گوتی تا ئێستا گرێبەتسی یاریزان فۆیچیک تیچیزنی تەواو نەکراوە.

ئاشکرایە کە جگە لە بارسێلۆنا یانەکانی یۆڤێنتۆس و بایەڕن میونشین و میلان لەسەر بەدەستهێنانی مارکۆ ڤیراتی لە ڕکابەرییەکی سەخت دان، بەڵام یاریزانەکە مەیلی پۆشینی درێسی بارسێلۆنای هەیە.

Screen Shot 2017-06-17 at 12.08.33 PM

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply