لە ئاوگیڕی و حەماڵیەوە بۆ ملیاردێر و ناوبانگ

19239758_528453594212567_1017692891_n

نوسین و ئامادەکردنی : بینەر کوردی

مینۆ رایۆڵا کێیە؟

یاریگا- رایۆڵا لەساڵی ١٩٦٧ لە باشوری ئیتالیا لەدایک بووە و لەمنداڵیدا لەگەڵ دایک و باوکی چوە بۆ هۆڵەندا و لەوێ ژیاوە ، لە سەرەتای گەنجی رایۆڵا لە چێشتخانەکەی باوکی وەک ئاوگێڕێک کار دەکات و لەهەمان کاتا لە قوتابخانە بوو ، رایۆڵا کەسێکی زیرەک بوو ٧ زمانی جیاوازی دەزانی (ئیتاڵی , هۆڵەندی , فەڕەنسی , ئیسپانی , ئینگلیزی , ئەڵمانی , پورتوگالی). لە یانەیەکی تازەپێگەیشتووان دەستی بەیاری تۆپی کردوە لە هۆلەندا بەناوی HFC Haarlem بەڵام دواتر لە ١٨ ساڵی وازی لەیاریكردن هێنا چونکە ئاستی باش نەبوو هیچ یانەیەک نەیوست.

دواتر بیری کردەوە ببێت بە بەڕێوبەری گواستنەوەی یاریزانان لەنێوان یانە هۆڵەندیەکان و ئیتاڵیەکان سەرەتا یاریزانی ئەیاکس بریان ئیدوارد ستێڤان ڕۆی
وه‌ك یه‌كه‌م یاریزان لەسالی ١٩٩٢ لەسەر دەستی رایۆڵا پەیوەندی کرد بەیانەی فۆجیای ئیتالی .

رایۆڵا زۆر ژیرانە بوو توانی دێنیس بێرگکامپ لەیانەی ئەیاکسەوە بباتە یانەی ئەنتەر میلان و دواتر بۆ ئەڕسناڵ پاشان بوە ئەستیرەیەکی تۆپی پێ.
دواتر رایۆڵا لەگەڵ کۆمپانیایەکی جیهانی دەسبەکاربوو.

گرنگترین گواستنەوەی یاریزانی سپارتاگ پراگوی چیکی بوو کە پاڤێل نێدڤد پەیوەندی کرد بە لازیۆی ئیتالی پاشان بۆ یۆڤانتوس و پاشان بووە ئەستیرەیەکی تۆپی پێ.
رایۆڵا زیاد لە ٢٠ لەو یاریزانانەی کە بەڕێوبەریان بوو بەژداری خولە ئەوروپیەکانیان دەکرد ئەمەش ناوبانگی رایۆڵای زیاتر کرد و گەیشت بەم رۆژەی ئێستا .
لەئێستاشدا گرانترین بۆند لەمێژووی تۆپی پێ لەژێر بەڕێوبەرایەتی رایۆڵایە پۆل پۆگبا هەروەها لەم ماوەیەدا گرانترین بۆندی گۆڵپاریزش دەچێتە ژیر سەرپەرشتی رایۆڵاوە کە دۆنارۆمایە چاوەڕوان دەکرێت ببیتە گرانترین بۆندی گۆلپارێز لە مێژودا .

گرنگترین ئەو یاریزانانەی لەژیر بەرێوبەری رایۆڵان ئەمانەن:
ئیبراهیمۆڤیچ
باڵۆتێلی
ماکسوێل
نێدڤد
مختاریان
پۆگبا
ماتویدی
لوکاکۆ
دۆنارۆما.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply