فه‌رمی … دۆنارۆما بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ میلان نوێ نه‌كرده‌وه‌

86

یاریگا – ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌، ماركۆ فاسۆنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان ڕاێگه‌یاند، به‌ فه‌رمی كاری نوێ كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی تیپه‌كه‌ شكستی هێنا، پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مینۆ رایۆلای بریكاری گۆڵپارێزه‌كه‌ له‌ شوێنی كۆبوونه‌وه‌كانی یانه‌كه‌.

فاسۆنی له‌ به‌یان نامه‌یه‌كدا كه‌ سه‌رجه‌م مێدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویان كرده‌وه‌، ده‌ڵێت: ” نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌، بڕیاری دۆنارۆما و رایۆلای بریكاره‌كه‌یه‌تی، میلان بۆندێكی باشی پێشكه‌ش به‌ دۆنارۆما كرد، به‌ڵام ره‌تی كرده‌وه‌ “.

كێشه‌ی سه‌ره‌كی نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی دۆنارۆما له‌سه‌ر بڕی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌یه‌، میلان ده‌یه‌وێت پاره‌یه‌كی زۆر دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆنارۆما زیاتر له‌ میلان بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام رایۆلای بریكاری دۆنارۆما ده‌یه‌وێت پاره‌یه‌كی كه‌م دابنێن، بۆئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك گۆڵپارێزه‌كه‌ ویستی ڕووبكاته‌ یانه‌یه‌كی تر، كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی بۆ دروست نه‌بێت.

جێی ئاماژه‌یه‌ بۆنده‌كه‌ی دۆنارۆما وه‌رزی داهاتوو كۆتی پێ دێت، به‌مه‌ش گۆڵپارێزه‌كه‌ ده‌توانێت بێ هیچ ڕێگریه‌ك و به‌ خۆڕایی هاوینی داهاتوو یانه‌كه‌ به‌جێ بهێڵێت.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply