رۆبن : له‌ کۆتایی ژیانی وه‌رزشیم نزیک بوومه‌ته‌وه‌

Robben

یاریگا-ئاریان رۆبن ده‌ڵێت   له‌ کۆتایی کاروانی وه‌رزشی خۆی نزیک بووه‌ته‌وه‌ و بیر له‌ کاری دوای تۆپی پێ ده‌کاته‌وه‌.

هۆڵه‌ندییه‌ ٣٣ ساڵه‌که‌ ، له‌م ماوه‌یه‌دا گرێبه‌ستێکی نوێی له‌گه‌ڵ بایه‌رن واژۆکرد که‌ تاوه‌کو هاوینی ٢٠١٨ له‌ ئاڵیانز ئه‌رینا ده‌یهێڵێته‌وه‌.  رۆبن بۆ کیکه‌ر وتی “له‌ کۆتایی ژیانی وه‌رزشیم نزیک بوومه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ راستییه‌که‌یه‌. زیاتر و زیاتر بیر له‌وه‌ ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ دوای تۆپی پێ چی ڕووم تێده‌کات. هه‌رچه‌نده‌ خه‌می ئه‌وه‌م نیه‌ دوای٢٠١٨ چی رووده‌دات و له‌ ئێستادا سه‌رنجم ته‌نیا لێره‌یه‌. شتێک که‌ ده‌یزانم ئه‌وه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هۆڵه‌ندا بۆ یانه‌ی گۆرنینگن یانه‌ی دێرینم ، هێشتا زۆربه‌ی ئه‌وانی ئه‌وێ ده‌ناسم و ره‌نگه‌ له‌وێ کارێک بکه‌م”.

ئاریان ده‌رچووی ئه‌کادیمیای گرۆنینگنه‌ و ماوه‌ی ١٧ ساڵه‌ به‌ درێسی ئه‌و یانه‌یه‌ و یانه‌کانی ئایندهۆڤن و چێڵسی و ریاڵ مه‌درید و بایه‌رن میونشن له‌ یاریگاکانی ئه‌ورووپا ده‌بینرێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply