ئەمرۆ ناوەراستکارێک پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە دەکات

Corentin Tolisso

Corentin Tolisso

یاریگا
کۆرێنتین تۆلیسۆ, یاریسازی فەرەنسی ئۆڵمپیک لیۆنی ئەم وڵاتە ئەمرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی بایرن میونشنی ئەڵمانیاوە دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی ” BILD”ـی ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە کە باڤارییەکان کۆتاییان بە گواستنەوەی ناوەراستکاری فەرەنسی ھێناوە و ئەمرۆ ئەو یاریزانە بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان سەردانی میونشن دەکات و پێشبینی دەکرێت کە تێچووی ئەم گواستنەوەیە 40 ملیۆن یۆرۆ بێت.

تۆلیسۆ بە ھۆی ئاستە بەرزەکەی وەرزی ئەمسالی لیگ وەنی فرانسا, دیدیێ دێشامبی راھێنەری ھەڵبژاردەی فەرەنسای ناچار کرد بانگھێشت بکات.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply