بایەڕن میونشین یاریزانێکی لیگای ئیسپانیا دەکاتە ئامانج

Screen Shot 2017-06-14 at 1.41.32 PM

یاریگا
وا دیارە یانەی بایەڕن میونشینی ئەڵمانی گرێبەست لەگەل ئالێکس سانچێز واژۆ ناکات و بەهۆی داواکردنی 25 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە بە تەواوی واز لە یاریزانە چیلییەکە دەهێنێت.

رۆژنامەی (بیلد)ی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، کە یانە باڤارییەکە لەو ساتە چاوی بڕیوەتە (یانیک کاڕاسکۆ)ی ئەستێرەی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە مەدریدییکە 40 ملیۆن یۆرۆ بووە و تا ساڵی 2020 بەدردەوامی هەیە، جگە لەوەش بایەڕن دوای ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ سێرجی جەناپری ئەستێرەی ڤێردێر بریمن واژۆ کرد، دەیەوێت هێڵی ناوەراستی تۆکمە تر بکات و هەوڵ بدات (تۆلیسۆ)ی ئەستێرەی لیۆن ڕازی بکات، دوای ئەوەی ماڕکۆ ڤیراتی ڕایگەیاند کە پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکات.

ئاشکرایە کە کارلۆ ئەنچیلۆتی سەرپەرشتی یانەی بایەڕن میونشن دەکات، ئەو ڕاهێنەرە ئیتالییە دوای شکستەکەی پارساڵ لە چامپیۆنزلیگ و ماڵئاوایی کردن لە قۆناغی هەشت لەسەر دەستی ریال مەدرید، بۆ ئەم وەرزە هەموو هەوڵی خۆی دەدات نازناوەکە بەدەست بهێنێت.

hi-res-a2f30c7f71d45e307d09eb652766ea2b_crop_north

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply