ڤۆلڤسبۆرگ یاریزانێکی ریال مەریدی بەرێکرد

Borja Mayoral

Borja Mayoral

یاریگا
بۆرخا مایۆرال, ھێرشبەری لاوی ئیسپانی کە قۆناخی دووەمی بۆندێزلیگای بە شێوەی کاتی لە ریزەکانی ڤۆلڤسبۆرگ بەرێکرد, نەیتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و گەرێندرایەوە ریال مەدرید.

پێگەی فەرمی گورگەکانی ئەڵمانیا بڵاویکردۆتەوە کە ھێرشبەری لاوی ئیسپانی کە بە شێوەیەکی کاتی لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کرد, نەیتوانی ئاستێکی باش پێکەش بکات, ھەربۆیە بەرپرسانی یانەکەیان ئامادەنەبوون سوود لە کرینی بکەن و ئەو یاریزانەیان بەرێکرد.

مایۆرالی 20 ساڵ قۆناخی دووەمی بۆندێزلیگا بەشداری 19 یاریکرد و تەنھا توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply