بەپەلە و بە وێنە .. وەرزشوانێکی کورد لە ڕووداوێکی دڵتەزێن گیانی لە دەست دەدات

Screen Shot 2017-06-12 at 10.04.48 PM
یاریگا
ئەمڕۆ دوای چەند رۆژێک لە ئازار و مەینەتی بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێن (عەلی تەحسین) یاریزانی پاسکیلسواری کوردی هەڵبژاردەی عێراق چیتر بەرگەی زامەکانی نەگرت و لە نەخۆشخانە گیانی پاکی سپارد.

لەم بارەیەوە (شوان عەزیز) لە راگەیاندنی لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستان بەیاریگا نێتی راگەیاند کە عەلی تەحسین  لە کاتی ئەنجامدانی مەشقەکانی لەگەڵ یانەی کۆیە چەند رۆژێک پێش ئیستا تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆی مەترسیدار بووە و ئۆتۆمبێلێک لێی داوەو بە برینداری جێی هێشتوە، دواتر پاش چەند رۆژێک لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لە کاتی چارەسەر وەرگرتندا بەهۆی سەختی برینەکانی هەر لەوێ  ئەمرۆ ئێوارە گیانی لە دەست داوە.

19029378_1402020473222658_1379305012172519097_n

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply