کۆستا لە پێناو گەرانەوەی بۆ مەدرید دەچێتە میلان

Diego Costa

Diego Costa

یاریگا
دیێگۆ کۆستا, گۆڵکاری ئیسپانی چێڵسی ئینگڵتەرا لە پێناو دووبارە گەرانەوەەی بۆ ریزەکانی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت بە شێوەیەکی کاتی پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

سەرچاوەکانی بریتانیا ئاشکرایان کردووە, بە ھۆی ئەوەی کە رۆخێ بلانکۆس ناتوانیت تا زستانی ساڵی داھاتوو ھیچ یاریزانێک بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە, بۆیە دەیانەوێت کۆستا بگوازنەوە ریزەکانیان و دواتر ئەو یاریزانە بە شێوەیەکی کاتی تا زستانی داھاتوو بۆ یانەیەکی دیکە بگوازنەوە. بەم شێوەیە گۆڵکاری ئیسپانی دەتوانێت بگەرێتەوە یانەکەی پێشووی.

ماوەیەکیشە یانەکانی چینی و ئەیسی میلانی ئیتاڵی لە ھەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەدان و پێدەچێت گرێبەستە کاتیەکە لە یەکێک لەم دوو وڵاتە بێت.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply