بێنزێما بە شێوەیەکی کاتی بووە یاریزانی شاریقەی ئیماراتی

Karim Benzema

Karim Benzema

یاریگا
کەریم بێنزێمای ھێرشبەری فەرەنسی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە سەردانەکەی بۆ ئیمارات سەردانی یانەی شاریقەی ئەو وڵاتەی کرد و لەلایەن بەرپرسانی یانەکەیەوە درێسێکیان پێشکەش کرد.

لە بەردەوامی گەشت و پشووە ھاوینەکەی, گۆڵکاری مێرنگی دوای سعودیا و تورکیا ئەمجارەیان سەردانی ئیماراتی یەکگرتووی کردووە و لەلایەن بەرپرسانی شاریقەوە پێشوازی لێکرا و درێسی یانەکەیان کە ناوی خۆی لەسەر نوسرابوو پێشکەشی کرد.

بێنزیما لەو گەشتەیدا سەردانی چەند شوێنێکی مێژوویی ئیمارات دەکات و لە نزیکەوەش سەیری یارییەکانی بۆنەی رەمەزانی پیرۆز دەکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply