بارسێلۆنا ١٠٠ ملیۆنی بۆ کڕینی یاریزانێکی پاریس سان جێرمان ئاماده‌کردووه‌

ڤێراتی - دی ماریا

یاریگا-ئه‌مڕۆ له‌ نوێترین ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌دا ، ئه‌گه‌ری  کڕینی مارکۆ ڤێراتی له‌لایه‌ن بارسێلۆناوه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات.

به‌گوێره‌ی L’Equipe  ڤێراتی  به‌ به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی پاریس ئه‌نتێرۆ هێنریکی وتووه‌ که‌ ده‌یه‌وێت هاوینی ئه‌مساڵ یانه‌که‌ جێبهێڵێت.   هه‌روه‌ها میدیاسێت یش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ بارسێلۆنا هیچ کاتێک به‌فیڕۆنادات و سبه‌ینێ  گرێبه‌ستێک پێشکه‌ش ده‌کات بۆ ناوه‌ڕاستکاره‌ ئیتاڵییه‌که‌  که‌ ده‌گاته‌ ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ.

به‌گوێره‌ی دیناتۆ دی کیمپلی بریکاری یاریزانه‌که‌ ، هۆکاری رۆیشتنی ڤێراتی ئه‌وه‌یه‌  رکابه‌ری له‌سه‌ر ناسناوی خولی فه‌ڕه‌نسی له‌ خه‌ونه‌کانی ڤێراتی بچووکتره‌.

پێشبینی ده‌کرێت بارسێلۆنا روبه‌رووی کێبڕکێ ببێته‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤێراتی له‌لایه‌ن یوڤێنتۆسه‌وه‌ که‌ ساڵانیکه‌ هه‌وڵده‌دات مارکۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ئیتاڵیا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply