که‌س مافی په‌خشکردنی خولی ئیتاڵی ناوێت !

Pallone e banner Serie A  Balls and serie A banner Roma 08-01-2017 Stadio Olimpico Football  Campionato Serie A 2016/2017  Lazio - Crotone     Foto Andrea Staccioli / Insidefoto

یاریگا-ئه‌مڕۆ  مافی گواستنه‌وه‌ی یارییه‌کانی خولی ئیتاڵیا نه‌درا به‌ هیچ میدیایه‌ک پاش ئه‌وه‌ی که‌س ئاماده‌ نه‌بوو ئه‌و نرخه‌ بدات که‌ دانرابوو !

ده‌زگای میدیایی میدیاسێتی ئیتاڵی خاوه‌ن  سه‌ره‌کی بوو به‌ڵام کشایه‌وه‌ به‌هۆی پرۆتستۆیان دژی  سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و وڵاته‌ که‌ به‌ گوته‌ی ئه‌وان به‌ره‌و بچووک بوونه‌وه‌ی خولی ئیتاڵی ده‌یبه‌ن .  هه‌ربۆیه‌ موزایه‌ده‌یه‌کی نوێ راگه‌یه‌ندرا بۆ هه‌ر میدیایه‌ک که‌ بیه‌وێت مافی په‌خشکردنی یارییه‌کان بکڕێته‌وه‌.

موزایه‌ده‌که‌ بۆ چوار جۆر بوو. جۆری A  بۆ مافی گواستنه‌وه‌ی یوڤێنتۆس ، میلان ، ناپۆلی ، ئینته‌ر و سێ یانه‌ نوێیه‌که‌ی خولی ئیتاڵی بوو.  وه‌ جۆری D بۆ ته‌واوی مافه‌کانی ١٢ یانه‌ی دیکه‌ بوو له‌ نێویاندا رۆما ، لازیۆ و فیۆره‌نتینا.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جۆری چواره‌م به‌ته‌نها نرخی له‌ ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆوه‌ ده‌ستی پێده‌کرد به‌ڵام هیج میدیایه‌ک نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌شی پێشکه‌ش نه‌کرد جگه‌ له‌ سکای سپۆرت که‌  ٢١٠ ملیۆن یۆرۆی  پێشکه‌شکردبوو ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی به‌رپرسانی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته‌ نه‌بوو ، بڕیاردرا دانیشتنه‌که‌ بێ ئه‌نجام کۆتایی پێبێت.

 

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply