بۆ یه‌که‌مجار مێسی به‌ گه‌رمی ستایشی رۆناڵدۆ ده‌کات

Messi - Ronaldo

یاریگا-لیۆنێل مێسی  بۆ یه‌که‌مجار سه‌رسامی خۆی به‌ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌رده‌بڕێت و  ستایشی ئه‌ستێره‌ پۆرتوگالییه‌که‌ ده‌کات.

لیۆ که‌ ئێستا له‌ که‌مپی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتینه‌ ، له‌ لێدوانێکدا سه‌باره‌ت به‌ رکابه‌رییه‌ ناوبانگه‌که‌ی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆدا وتی “ئه‌وه‌ شتێکه‌ زیاتر له‌لایه‌ن میدیاکانه‌وه‌ دروست کراوه‌ نه‌ک ئێمه‌ ، رۆناڵدۆ یاریزانێکی دیارده‌یه‌ و خاوه‌نی زۆر تایبه‌تمه‌ندییه‌ . ساڵ به‌ ساڵ په‌ره‌ به‌ ئاستی ده‌دات و  هه‌موو جیهان ده‌زانێت یه‌کێکه‌ له‌ باشترینه‌کان. ئێمه‌ هه‌مووکات ده‌مانه‌وێت باشترینی خۆمان نیشان بده‌ین و هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین ، ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ده‌وترێت گرنگی پێناده‌م”.

رۆناڵدۆ پاڵێوراوی سه‌ره‌کییه‌ بۆ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری ٢٠١ . مێسی و هاوڕێکانیشی سبه‌ی هه‌ینی له‌ یارییه‌کی دۆستانه‌دا روبه‌رووی به‌ڕازیل ده‌بنه‌وه‌.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply