دیێگۆ کۆستا جێهێشتنی چێڵسی راگه‌یاند و هێرشیکرده‌ سه‌ر کۆنتی

GettyImages-672970966

یاریگا-دیێگۆ کۆستا هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسی تاکلایه‌نه‌ رایگه‌یاند ناگه‌ڕێته‌وه‌  یانه‌که‌ی و باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی کرد له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ کۆنتی راهێنه‌ر.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوبراو له‌ ٣٥ یاریدا به‌شداریکرد و ٢٠ گۆڵی تۆمارکرد. سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی بۆ سکای سپۆرت وتی “ده‌بێت ئه‌م هاوینه‌ چێڵسی جێبهێڵم،چونکه‌ ئه‌نتۆنیۆ کۆنتی پێی وتم که‌ تۆم ناوێت، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیدا خراپ بوو له‌م وه‌رزه‌دا ، وادیاره‌ سه‌رباری هه‌مووشتێک وه‌رزێکی خراپم به‌ڕێکردووه‌ و ناتوانم له‌ یانه‌که‌م به‌رده‌وام بم”.

کۆستا ئه‌وه‌شی ئاشکرد که‌ کۆنتی به‌ کورته‌ نامه‌یه‌ک هه‌واڵه‌که‌ی پێگه‌یاندووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ داهاتووشی وتی “گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لالیگا له‌گه‌ڵ ئه‌تڵه‌تیکۆ مه‌درید له‌ بژارده‌کانه‌ به‌ڵام قورسه‌ چه‌ند مانگێک یاری نه‌که‌م به‌هۆی سزای سڕکردنیان له‌ گواستنه‌وه‌ ، گرنگ نیه‌ لام له‌ چ خولێک بێت گرنگ ئه‌وه‌ یاری بکه‌م”.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply