جۆکوڤیچ ماڵئاوایی لە رۆلاند گارۆس کرد

0
Dominic Thiem

Dominic Thiem

یاریگا
نۆڤاک جۆکۆڤیچ, تێنسزانی سربی و ھەلگری ناسناوی رۆلاند گارۆس لە قۆناخی چارەکی کۆتایی ئەم پالەوانیەتیە رووبەرووی دۆمینیک تیمی نەمسایی بوەوە و تووشی دۆران بوو.

لە قۆناخی چارەکی کۆتایی پالەوانیەتی تێنسی رۆلاند گارۆسی فەرەنسا، نۆڤاک جۆکۆڤیچ پۆلینکراوی دووەم رووبەرووی دۆمینیک تیم بوەوە و بە ئەنجامی سێ سێتی بێ وەڵام تووشی شکست بوو, ئەنجامی سێتەکانیش 7-6, 6-3 و 6-0 بوون.

بەم ئەنجامە جۆکۆڤیچ نەیتوانی پارێزگاری لە ناسناوەکە بکات و دۆمێنیک تیمیش بۆ قۆناخی پێش کۆتایی سەرکەوت و لەو قۆناخەشدا رووبەرووی رافایل نادالی ئیسپانی دەبێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply