ئێران جارێکی دیکە رێگری لە ئافرەتان دەکات

Iran

Iran

یاریگا
فێداسیۆنی باڵەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە کە بە هیچ شێوەیەک رێگە بە ئافرەتان نادرێت بچن بۆ ناو یاریگاکان.

لەو کاتەی هاتنی حکومەتی ئیسلامی بۆ سەر دەسەڵاتی ئێران، رێگە لە خانمە هاندەرانی ئەو وڵاتە گیراوە بچن بۆ ناو یاریگاکان و هانی تیپەکانیان بدەن، بۆیە لە یارییەکانی هاتنەوەی خولی باڵەی جیهانی کە بریاروایە دووشەممەی داهاتوو لە تارانی پایتەخت بکرێت، جارێکی دیکە رێگە بە ئافرەتان نادرێت بچن بۆ ناو یاریگاکان.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێش هەڵبژادەکانی رابردووی سەرۆکایەتی ئێران دەنگۆیەک هەبوو کە ئەو قەدەخەیە هەلگیرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەم یاسایە وەک خۆی مایەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply