ئالێگری باسی هۆکاری شکسته‌ گه‌وره‌که‌یان ده‌کات

ئالێگری

یاریگا-ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس دیدی خۆی خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری دۆڕانیان به‌ ئه‌نجامی ٤-١ له‌ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشبینی نه‌ده‌کرا یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی گه‌وره‌ کۆتایی بێت به‌ڵام داڕووخانی تیپه‌که‌ی ئالێگری له‌ نیوه‌ی دووهه‌مدا  توشی شکستێکی گه‌وره‌ی کردن.

ئالێگری بۆ میدیاسێت وتی “زۆر شانازی به‌وه‌ ده‌که‌م که‌ یاریزانه‌کانم ئه‌نجامیان داوه‌ له‌م وه‌رزه‌دا ، هاتینه‌ ئێره‌ش بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌که‌ به‌ڵام نه‌مانتوانی، له‌ نیوه‌ی یه‌که‌م زۆر باش یاریمان کرد به‌ڵام هه‌له‌کانمان نه‌قۆسته‌وه‌”.

سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری شکسته‌که‌یان وتی “میرالیم پیانیچ ئازاری هه‌بوو له‌ ئه‌ژنۆیدا و ریال مه‌درید زۆر توند یاریان ده‌کرد، دواتر گۆڵێکمان لێ تۆمارکرا به‌هۆی گۆڕانی ئاڕاسته‌ی تۆپه‌که‌ و ئه‌وه‌ش له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه‌ قورس بوو، ده‌بووایه‌ کاردانه‌وه‌مان هه‌بێت و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌رگری بکه‌ین به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌نگاوێکی دیکه‌یه‌ تاوه‌کو لێوه‌ی فێربین بۆ داهاتوو. راسته‌ ریاڵ مه‌درید نیوه‌ی دووهه‌م زۆر باش یاریان کرد و یاریزانیان هه‌یه‌ که‌ ده‌توانێت گۆڕانکاری گه‌وره‌ دروست بکات به‌ڵام ئه‌و گۆڵه‌  هه‌وای که‌شتییه‌کانی ئێمه‌ی بڕی”.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply