ئەمشەو ھێزێکی زۆر لە یاریگای بەسرا کۆ دەکرێتەوە

Iraq

Iraq

یاریگا
بریارە ئەمشەو لە یاریگای نێودەولەتی بەسرە ھەردوو ھەڵبژاردەی عێراق و ئوردون رووبەرووی یەکتری ببنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش نزیکەی پێنج ھەزار پۆلیس چاودێری بارودۆخی یارییەکە دەکەن.

دوای ئەوەی فێدراسیۆنی جیھانی تۆپی پێ بریاریدا ئابلوقەی وەرزشی لەسەر عێراق ھەڵگرێت, ھەڵبژاردەی ئەم وڵاتە لە یەکەم یاری دۆستانەدا دوای سێ ساڵ دووری لە خاکەکەی رووبەرووی ئورودون دەبێتەوە, بۆ ئەم مەبەستەش حکومەتی عێراق بریاریداوە بۆ ئەم یارییە ھێزێکی زۆر کۆبکاتەوە, بۆ ئەوەی گروپە تیرورستیەکان دوور بن لە کاری تێکدەرانە.

دوای ھەلگرتنی ئابلوقەی وەرزشی, لەمەودوا ھەرسێ شاری ھەولێر, کەربەلا و بەسرا دەتوانن پێشوازی لە یارییەکان بکەن و لە یەکەم ھەنگاویشدا لە ھەولێری پایتەخت یاری نێوان زەورا و قوە جەوییەی ئەنجامدرا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply