تۆپەکەی تۆتی دڵی هاندەرێک دڵخۆش دەکات

Screen Shot 2017-05-31 at 10.44.48 AM

یاریگا
تۆماس لینیزۆی، ئەو هاندەرەی یانەی رۆما کە لە مەراسیمی ماڵئاوایی کردن لە تۆتی ئامادەی یاری ڕۆما و جەنەوا بوو، بە چاوی گەنجینەیەکی گەورە سەیری ئەو تۆپەی فرانسیسکۆ تۆتی دەکات کە دوای یارییەکە واژۆی خۆی لەسەر کرد و بۆ نێو هاندەرانی فڕێداو بەر ئەو کەوت کاتێک توانی تۆپەکە بگرێتەوە.

لینیزۆی کە دوای ئەو ڕووداوە بە هاندەرە بەختەوەرەکە ناسراوە، لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری (لاگازیتا دیلا سپۆرت)ی ئیتالی گوتی ” تۆپەکە لای من زۆر خۆشەویستە ، تۆتی بە دەستی خۆی لەسەری نووسیوە” زۆر بیرتان دەکەم”، ئەوەش بە نرخترین دیارییە کە لە لایەن پادشای ڕۆما پێشکەش کرابێت، لەو ساتەی ئەو تۆپەم گرتووەتەوە، ڕۆژنامەنووسان بە بەردەوامی تێلم بۆ دەکەن و هاندەرانیش ئیرەییم پێ دەبەن، هەروەها چەندین کەس پەیوەندی پێوە کردووم کە بەپارەیەکی خەیاڵی تۆپەکەم لێ بکڕنەوە، بەڵام من ئەو دیارییە بە نرحە نافرۆشم، هەتا کاتێ خەوتنیش جێی ناهێڵم و لە باوەشی دەگرم”.

تۆتی دوای 25 وەرز یاری کردن بۆ یانەی ڕۆما لە مەراسیمێکی تایبەت لە یارییەکەی ڕۆما -جەنەوا واز هێنانی فەرمی خۆی لە یاری کردن هێنا و ئەو تۆپەش وەک دوایین تۆپ کە یاری پێ کردبێت، واژووی خۆی لەسەر کردوو، بۆ نێو هاندەرانی هەڵدا و دەست ئەو هاندەرە بە بەختە کەوت.

Screen Shot 2017-05-31 at 10.59.14 AMScreen Shot 2017-05-31 at 10.58.24 AM

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر