خوشکی یاریزانێکی یوڤێنتوس, شانسی ریال مەدرید بۆ چامپیۆنزلیگ زیاتر دەزانێت

Silvia Chiellini

Silvia Chiellini

یاریگا
سیلڤیا کیەلێنی, خوشکی جیۆرجۆ کیەلینی بەرگریکاری یوڤێنتوس باس لە رووبەرووبونەوەی ھەردوو یانەی یوڤێنتوس و ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ دەکات و شانسی شاھانەکان زیاتر دەزانێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی ” Marca”ـی ئیسپانی سیلڤیا لە بارەی فاینالی چامپیۆنزلیگ دەڵێت ” ھەردوو یانە بەختێکی باشیان ھەیە بۆ ئەم ناسناوە, بەڵام ئیسپانیەکان بە ھۆی ئەوەی سێ وەرزی رابردوو رکابەرەکی سەرکی بوونە, من پێموایە ئەوان شانسی زیاتریان ھەیە و ھیوادارم براکەم بتوانێت ناسناوەکە بەدەست بێنێت”.

سیلڤیاش وەک براکەی یاریزانی تۆپی پێیە و لە یانەی مورسیای ئیسپانی یاری دەکات و شێوازی یاریکردنی ئارتورۆ ڤیدالی چیلیاییش پەسەند دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply